Lacan – لاجان

بۆ رەواندنەوەی خەمی دووری و پەرەوازیی لە وڵات، لاجان بوو بە هەوێنی بەرهەمێکی هونەری کە دەربڕین لەو حەزو تاسانە بکات کە دەمێک بوو لە غوربەت پەنگی خواردبۆوە. لاجان ئەو شوێنەی وێردی زمانەو بەشێکی ڕازاوەی زادگای بوونمانە، جێیەک کە تەنیا جوانی بەخشیوە بە یادەوەریەکانی دونیای منداڵین. لانەو زێدێک کە سەروەری و تێکۆشانی نەوەیەک دەگرێتە ئامێز کە بۆ پارێزگاری و جاویدانی وی، بوونە قوربانی. کەوایە درەوشانەوەی روحی ئەوان لە ئاسمانی گەشدا بارانێکە بۆ ئاودێری گوڵە ژاکاوەکانی تەمەن، بۆیە پڕ بە خۆشەویستی و ئەمەگداری ئەوان ئاوازێکمان بۆ جوانی و گەورەیی لاجان چڕی

لاجان یەکێک لە مێلۆدیەکانی مامۆستا محەمەدی ماملێ یە، تێکست و موزیکێکی تازەی لە لایەن سمکۆ گەردی بۆ دانراوە، کاری دابەشکاری موزیکەکەی لە لایەن هێدی گەردی کراوە و کاری وێنەگرتن و ئێدیتی لە لایەن هێمن گەردی ئەنجام دراوە

ناوەندی گەردی مێدیا